تەقەکەرەکانی شەوی ڕابردووی هەولێر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر تەقەکەرەکانی هەولێری دەستگیرکرد کەلەسەر کێشەی زەوی و زار ببووە شەڕیان.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی دروست بوونی کێشە و شەڕە تەقە لە نێوان دانیشتوانی دوو گوندی سنوری قەزای خەبات ،کە کێشەکە لەسەر زەوی و زار و دیاری کردنی سنووری گوندەکانیان ڕوویداوە، سێ تۆمەتبار دەستگیر کران.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو تۆمەتبارانە کە بەشداربون لە کێشەکەو چەکیان بەکار هێناوە ، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە