پەرلەمانتارێک بانگەوازێک دەکات و دەڵێت”بۆ فشار خستنە سەر بەغدا لەناو پەرلەمان مان بگرین”.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، بانگەوازێک بۆ پەرلەمانتارانی کورد بۆ فشار دروستکردن بەمەبەستی چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان داوا دەکەم لەناو هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق مان بگرین و ئەندامێتی خۆمان هەڵپەسێرین.
ئاماژەی بەوەشداوە، با هەمووان بایکۆتی دانیشتنەکانی وەرزی تازەی یاسادانان بکەین، تائەوکاتەی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدرێ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان. ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، هیوادارم پەرلەمانتارانی کوردستانیش هەمان هەنگاو بنێن و مان بگرن.
