شارەوانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە داخستنی شەقامێکی سەرەکی بەهۆی نۆژەنکردنەوەوە.
لە بڵاوکراوەیەکدا، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاووڵاتییان و شۆفێران لە داخستنی رێگایەكی سەرەكی ئاگاداردەكاتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە شەقامی سەرەكیی سلێمانی – عەربەت، بەمەبەستی كاركردن و نۆژەنكردنەوەی لە رۆژی شەممە 5ـی تەممووز کاری كڕاندنی (بڕین) لە یەكتربڕی فولكەی قەرەداغ تاوەكو بازگەی عەربەت – سلێمانی و دواتر قیركردنەوەی ئەنجام دەدات.
شارەوانی داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات و دەڵێت، داواكارین لە شۆفێران و هاووڵاتییان كە ئەو شەقامانەی وەك جێگرەوە دیاریدەكرێن بەكاربهێنرێت.

