لەسەر درۆنەکەی گەرمیان زانیاری ئاشکرا کرا

لە سنووری گەرمیان درۆنێک کەوتە خوارەوە و دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت”هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

لە بڵاوکراوەیەکدا، عەقید/سەلام عبدالخالق-وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە کاتژمێر١:٢٠دەقیقەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٧/٣ لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بەپێی بڵاوکراوەکە، لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەر لە 48 کاتژمێر درۆنێکی تر لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کەوتە خوارەوە، و دەزگا ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر جۆری درۆنەکە و لایەنی پەیوەندیدار بە هەڵدانی درۆنەکە ئاشکرا نەکردووە، بەو ڕووداوەی ئەمڕۆش لە سنووری گەرمیان ڕوویدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە