spot_imgspot_img

لە 7/1دا لە هەرێم 5 هەزار فەرمانبەری دیكە خانەنشین كران

دوای جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو زیاتر لە 27 هەزار فەرمانبەران و مامۆستایان لە هەرێم خانەنشین كران و سەرچاوەیەكیش لە خانەنشینی هەرێم دەڵێت، لە 1-7- 2025 نزیكەی 5 هەزار فەرمانبەری دیكە خانەنشین كران.

میدیاكانی پارتی لە زاری سەرچاوەیەك لە خانەنشینی هەرێمی كوردستانەوە بڵاویانكردەوە، تەنها لە ڕۆژێكدا 5 هەزار فەرمانبەر پێكەوە تەمەنیان گەیشتە خانەنشینی، ئەویش لەبەرئەوەی بەشێكی زۆری خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراق، بەتایبەت ئەوانەی ڕێككەوتی لەدایكبوونیان كەوتۆتە ساڵانی پەنجاكان و شەستەكان و حەفتاكان، ڕێككەوتی لەدایكبوونیان 7/1ە.

لە سەرژمێری گشتی ساڵی 1957دا بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق ڕێككەوتی لەدایكبوونیان بە 7/1 دانراوە و بەوەش ساڵانە لەو بەروارەدا ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەر خانەنشین دەبن.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی وتویەتی، “جگە لەو 5 هەزار فەرمانبەرە، كۆتایی مانگی 6 نزیكەی 2 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای دیكە خانەنشین كراون، واتا هەر لەم ماوەیەدا 7 هەزار فەرمانبەر خانەنشین كراون”.

ئەمە دووەم خانەنشینی بەكۆمەڵی فەرمانبەرانە، سەرەتای ئەمساڵیش كاتێك تەمەنی خانەنشینی كوردستان لەگەڵ عێراق هاوتا كرا و لە 63 ساڵ كرایە 60 ساڵ، زیاتر لە 27 هەزار فەرمانبەر پێكەوە خانەنشین كران.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە