وەحید وەحیدی دەڵێت؛ كە ئەگەری ھەیە، ئیسرائیل ھێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ناوبراو، باسی لەوە کرد؛ ئەگەر ھەیە، ئیسرائیل ھێرشێکی نوێ بکاتە سەر ئێران و بەئامانجی بەھێزکردنەوەی توانای سەربازیی، ھێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە.
وتیشی: “بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستمان کەوتووە، وڵاتانی ڕۆژئاوا لەسەروویانەوە ئەمریکا، چەک و تەقەمەنیان بۆ ئیسرائیل ناردووە، ئەگەری ھەیە ئەوە ڕیگا خۆشکەر بێت، بۆ ئەوەی ئیسرائیل ھێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات”.
باسی لەوەشکرد، ئێران ئامادەیە بەرپەرچی ھەر ھێرشێک بداتەوە و وتی: “وەڵامی ئەمجارەمان بۆ ھێرشەکان، بە سیستەمی نوێ و پێشکەوتوو دەبێت”.
