spot_imgspot_img

ترەمپ باس لە “کۆتاییهێنان بە شەڕ” دەکات

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە؛ پێشبینی دەکات لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ڕێککەوتنێک کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت و جەختیشی لەوە کردەوە لەکاتی سەردانی بۆ واشنتۆن بە توندی مامەڵە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئەم پرسە دەکات.

 

ترەمپ ڕایگەیاندووە، نەتانیاهۆ کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی واشنتۆن دەکات، “دەیەوێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت”، ئاماژەی بەوەشکردووە، “من لەگەڵ نەتانیاهۆ لەسەر ئەم بابەتە مکوڕ دەبم”.

 

هاوکات دەستەی پەخشی ئیسرائیل، بڵاویکردەوە، قەتەر پێشنیارێکی نوێی پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

 

بەگوێرەی دوو سەرچاوەی دیپلۆماسی، لە پێشنیازەکەدا ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە دیاریکراوە و لە ڕۆژی یەکەمدا هەشت زیندانی زیندووی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن.

 

هاوکات ئازادکردنی دوو زیندانی دیکە لە پەنجاهەمین ڕۆژی ئاگربەستەکەدا، لەگەڵ گەڕانەوەی تەرمی ١٨ زیندانی ئیسرائیلی بە سێ جار.

 

هەروەها لە پێشنیازەکەی قەتەردا کشانەوەی سوپای ئیسرائیل بۆ میحوەری مۆراگ لە نێوان خان یونس و ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە و زیادکردنی بڕی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە دیاریکراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە