دەستەی پەخشی ئیسرائیل، بڵاویکردووەتەوە؛ قەتەر پێشنیارێکی نوێی بۆ ئاگربەست لە غەززە پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە.
قەتەر ڕۆژی سێشەممە١-٧-٢٠٢٥ پێشنیاری نوێی بۆ ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە، لەنێویاندا ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە بوونی هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی دەستەی پەخشی ئیسرائیل، پێشنیارەکە، ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لەخۆدەگرێت، کە لە ڕۆژی یەکەمدا هەشت بارمتەی ئازاد دەکرێن و لە ڕۆژی پەنجاهەمیندا دوو بارمەتی دیکە.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل، بە ئاماژەدان بە دوو سەرچاوەی دیپلۆماسی کە ناویان نەهێنراوە، ئاماژەت بەوەداوە؛ “پێشنیارەکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژەی دیاریکردووە، لەگەڵ ئازادکردنی هەشت بارمتەی زیندوو (زیندانی ئیسرائیلی) لە یەکەم ڕۆژی ماوەی ئاگربەستەکەدا”.
هەروەها پێشنیازەکە “ڕادەستکردنەوەی تەرمی ١٨ ڕفێندراو بە سێ جار” لەخۆدەگرێت، بەگوێرەی هەمان سەرچاوە.
تەلئەبیب مەزەندە دەکات کە ٥٠ زیندانی ئیسرائیلی لە غەززە هەن و ٢٠ کەسیان لە ژیاندا ماون، لە کاتێکدا بەپێی ڕاپۆرتەکانی مافەکانی مرۆڤ و میدیاکانی فەلەستین زیاتر لە ١٠ هەزار و ٤٠٠ فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا بەدەست ئەشکەنجە و برسێتی و پشتگوێخستنی پزیشکییەوە دەناڵێنن.
