لەگەڵ چوونە نێو مانگی تەمموز، ئاسمانی شەو دیمەنێکی سەرسوڕهێنەری هاوینەی دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی گەشاوەترین و گرنگترین ئەستێرە و هەسارەکان، کە بە ئاسانی دەتوانین بە بەکارهێنانی جوڵەی مانگ دەستنیشانیان بکەین، تەنانەت بەبێ هیچ ئەزموونێکی فەلەکی پێشوەختە.
بۆشایی ئاسمان لە ئێوارەی ٣ی تەمموزەوە دەست پێدەکات، دەتوانیت مانگ ببینیت کە لە تەنیشت ئەستێرەیەکی گەشاوە و سپی شینباو وەستاوە، دوو ئەستێرە ئەوەندە لەیەکتر نزیک دەبنەوە کە وا دەردەکەون یەک ئەستێرەبن، هەر چوار ڕۆژ جارێک بە دەوری یەکتردا دەسوڕێنەوە.
بینینی عەطارد
لە ٤ی تەمموزەوە، تەنها دوای خۆرئاوابوون، دەتوانیت هەسارەی عەطارد ببینیت کە ڕەنگێکی زەردی هەیە ودەدرەوشێتەوە. هەسارەکە لە گەورەترین درێژبوونەوەیدایە، ئەمەش وا دەکات بە ئاسانی ببینرێت.
هەسارەکان وەک ئەستێرەکان لە ئاسمانی شەودا دەدرەوشێنەوە، چونکە تیشکی خۆر دەدەنەوە، هەروەک چۆن مانگ دەیکات. بەڵام هەسارەکان زۆر دوورترن لە مانگ، بۆیە وەک ئەستێرەی گەشاوە دەردەکەون.
لە ٧ی تەمموزدا مانگ لە تەنیشت ئەستێرەیەکی سووری درەوشاوە دەوەستێت بەناوی ئەنتاریس کە درەوشاوەترین ئەستێرەیە لە ئەستێرەی سکۆڕپیۆس کە یەکێکە لە گرنگترین ئەستێرەکانی تەواوی ئاسمانی هاوین.
ئەنتارێس ئەستێرەیەکی سوپەرزەبەلاحی سوورە کە نزیکە لە کۆتایی تەمەنی. لە ڕاستیدا ئەوەندە گەورەیە ئەگەر خۆر بە قەبارەی تۆپ بوایە ئەنتارێس قەبارەی تۆپێکی پلاستیکی گەورەی دەبوو کە تیرەکەی نزیکەی مەترێک دەبێت.
ڤینۆس و هاوەڵەکانی
لە ٨ی تەمموزەوە دەست پێدەکات، لە کاتی بەیانی و پێش هەڵهاتنی خۆر، دەتوانیت هەسارەی عەطارد ببینیت کە بە شێوەیەکی سپی گەشاوە لە سەرووی ئاسۆی ڕۆژهەڵاتەوە دەدرەوشێتەوە و لە نێوان پلیادس و ئەلدێباراندا تێدەپەڕێت..
پلیادەکان کۆمەڵەیەکن لە سەدان ئەستێرە، بەڵام تەنها نزیکەی حەوت ئەستێرەیان دەبینین کە پێکەوە قەڵغانێکی بچووک لە ئاسماندا دروست دەکەن. ئەلدێباران ئەستێرەیەکی زەبەلاحی سوورە و درەوشاوەترین ئەستێرەی تاورسە.
لەگەڵ زوحەل
پێش نیوەشەوی ١٦ی تەمموز، دەبینیت مانگ لە تەنیشت تەنێکی گەشاوە و سپی زەردەوە دەردەکوێت. ئەمە هەسارەی زوحەلە کە بە درێژایی شەو لە تەنیشت مانگ دەمێنێتەوە.
ئەگەر بڕیار بدەیت تەلەسکۆپێکی بچووک بەکاربهێنیت، ئەوا بە ڕوونی شێوەی هەسارەکە و ئەڵقە جوانەکانی دەبینیت. ئەمانە لە ڕاستیدا دیسکی زەبەلاح و تەنکن کە بە دەوری هەسارەکەدا دەسوڕێنەوە، لە پارچە سەهۆڵ و بەرد و تۆز و خۆڵ پێکهاتوون، هەندێکیان بە قەبارەی بەردێکی بجوک و هەندێکی تریان قەبارەی شاخی بچووکن.
موشتەری
پێش هەڵهاتنی خۆر لە ٢٣ی تەمموزدا، بە ڕوونی دەتوانیت مانگ لە تەنیشت موشتەری ببینیت، کە بە ڕەنگێکی سپی دیار دەدرەوشێتەوە.
بە تەلەسکۆپێکی بچووک، بە ڕوونی دەتوانیت موشتەری ببینیت، کە مانگەکانی بەدەوریدا دەسوڕینەوە. ئەگەر بە وردی سەیر بکەیت، لەوانەیە سەرنجی خاڵی سووری گەورە بدەیت، کە زریانێکی زەبەلاحە و زیاتر لە ٣٠٠ ساڵە دەڕژێت. ڕووبەرەکەی لە خودی زەوی گەورەترە و ڕەنگەکەی پرتەقاڵی-سوورە. قەبارە و شێوەی بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت.






