به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه زیاتر لە كاتژمێرێك ده‌وام له پارێزگای به‌سڕه كه‌م كرایه‌وه.
ئیداره‌ی خۆجێی پارێزگای به‌سڕه لە گشتاندنێكدا بڕیاری دا، كه له كۆتایی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان كاتژمێرێك ده‌وامیان كه‌م كرده‌وه.
وەك لە گشتاندنەكەدا هاتووە، دەوامی فەرمانبەران لە كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ كۆتایی دێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌ر به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه له چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عێراق كاتژمێرێك ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگا حكوومییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه.

