بە هۆی پاشماوەی ئاگری گەشتیارانەوە نزیکەی 50 دۆنم لە پووش و پاوانی سنووری قەزای ماوەت و 150 سندوقی بەخێوکردنی هەنگ سووتان.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە ئاگرێک لە سنوری گوندی غەزینەی سەر بە قەزای ماوەت کەوتەوە کە ئاگرکوژێنەوەی ماوەت بە هاوکاری خەڵکی گوندەکە توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە و کۆنترۆڵی بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 50 دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی لەگەڵ 150 سندوقی بەخێوکردنی هەنگ و کۆمەڵێك کەلوپەلی هاووڵاتیان سووتاون.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، هۆکاری ئاگرەکە بۆ پاشماوەی ئاگری گەشتیاران دەگەڕێتەوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران بەردەوامە.




