spot_imgspot_img

وادەی پڕکردنەوەی پسوڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژدەکرێتەوە

 

سیستمی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک لە سێ حاڵەتدا ناوی ئەندامانی خێزان دەکوژێنێتەوە، کە ئەوانیش بریتین لە ئەوەی، هەر کەسێک لە مۆبایلەکەیدا یاریی پەبجی هەبێت، یان جوانکاریی بەڕێژەی 80% کردبێت، یان لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک لە ئێران و تورکیا بێت، ناوی ئەندامانی خێزانەکەی لە سیستمەکەدا دەکوژێنێتەوە و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت: کاتیان هەیە و دەتوانن چەند رۆژێک وادەکەی درێژ بکەنەوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 63% ـی هاونیشتمانییان فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕکردووەتەوە و دەشتوانن وادەکەی درێژبکەنەوە.

وادەی پڕکردنەوەی پسوڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژدەکرێتەوە
نەوزاد شێخ کامیل، ڕاشیگەیاند، وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی ڕۆژی 5ـی تەمموز کۆتایی دێت، بەڵام کاتیان هەیە و دەتوانن چەند ڕۆژێک وادەکەی درێژ بکەنەوە، بۆ ئەوەی لانیکەم 85%ـی هاونیشتمانییان فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە.

وتیشی، “پێویست ناکات هاونیشتمانییان چاوەڕێی کۆتاییهاتنی وادەکە بکەن و دەتوانن لە ماڵەکانیاندا لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، “هەر هاونیشتمانییەک کێشەی پڕکردنەوەی هەیە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پسوڵەی خۆراک بکات تاوەکو بۆیان پڕبکەنەوە”.

لە سلێمانی 61% فۆڕمی ئەلیكترۆنیان پڕكردۆتەوە
ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، لە سلێمانی یەک ملیۆن و 194 هەزار کەس، کە دەکاتە لە سەدا 61%ـی دانیشتووانی پارێزگاکە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە.

وتیشی، “لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تیمیان هەیە بۆ ئەوانەی کێشەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیان هەیە و بەشێک لە هاونیشتمانییان گواستنەوەیان هەبووە لە بریکارێکەوە بۆ یەکێکی دیکە، خۆمان فۆڕمەکانیان بۆ پڕدەکەینەوە”.

جوانكاری و یاریی پەبجی كێشەیە
ئاراس محەمەد ئاشكرای كرد، ئەوانەی یاری پەبجی لەناو مۆبایلەکانیاندایە، ئەگەر ئەپی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکی تێدا بێت، ئەوا سەرجەم ناوی خێزان و کەسەکان دەکوژێنێتەوە.

وتیشی، “سیستمی بە ئەلیکترۆنیکردنی خۆراک لە ناوچە سنوورەکانی ئێران و تورکیا لۆکەیشنی ئەو وڵاتانە دەخوێنێتەوە و ناوی خێزانەکان دەسڕێتەوە، بۆیە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە باشترە لە سەنتەری شارەکان بێت، چونکە ئەوانەی لە نزیک سنوورەکانی ئێران و تورکیان لۆکەیشنی ئەو وڵاتانە دەخوێنێتەوە و سیستمەکە ناوەکان دەیکوژێنێتەوە”.

دەشڵێت: ئەو کەسانەی 80% جوانکاریان کردووە سیستمی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک نایانخوێنێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە