كامێرای هاتووچۆی گەڕۆك دادەنرێنەوە

 

هاتووچۆی سۆران، ئاگاداری شۆفێران دەکات، کە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی لە دوو رێگای سنووری زاخۆ دادەنرێن و بەرزترین خێرایی رێگەپێدراویش لەو رێگەیانە ٦٠ بۆ ٨٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاوی کردۆتەوە، رۆژی سێ شەممە ١ـی مانگی داهاتوو کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی (گەڕۆک)، لە رێگای سەرەکی حەسەن ئاڤا لە نزیک زاڵگەی گەفن و هەروەها سەر شەقامی سەرەکی عباسیکێ لە بەرامبەر شوقەکانی دریم ستی دادەنرێن و داواش دەکات، شۆفێران پابەندبن و خێرایی رێگەپێدراو تێنەپەڕێنن.

ڕوونیشیکردۆتەوە، لە رێگای حەسەن ئاڤا، بەرزترین خێرایی ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ڕێگەی پێدراوە و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش ٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەی خێرایی لە رێگای عباسیکێ دەڵێت: بەرزترین خێرایی ٦٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە