ئاسایشی هەرێم و دژەتیرۆری عێراق كوژرانی سێ تیرۆریست ڕادەگەیەنن

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لەڕووبەڕووبوونەوەیەکدا توانیان ئامر قاتعی (سلێمان بەگ) لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی بكوژن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسێونەکانی ئاسایش لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای کۆکرنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردی سەلمێنراو و زانیاری هەواڵگری، رۆژی ٢٠٢٥/٦/٢٩بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دوای دەستنیشان کردنی شوێنی حەشارەگە و مانەوەی تیرۆریستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لەناوچەی پەڵکانە و تاوێرکەوە ئەنجامدا و لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دەستەویەخە، توانرا ئامر قاتعی (سلێمان بەگ) لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوببرێت بەناوەکانی.

ئاشكراشی كردووە، تیرۆریست (ئەیمەن جۆرج ئەحمەد ئەلعوبێدی) نازناو (ئادەم) ئامر قاتعی سلێمان بەگ و تیرۆیست (حسێن عەلی خەڵەف حەبیب ئەلمەفرەجی) نازناو (ابوعەزرا) کە چەکداری گرووپەکە بووە و تیرۆریست (یەعقوب) نازناو (ئەبو جابان ئیرانی) سەربڕ و گوازەرەوەی تیرۆریستان بووە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە چالاکییەکەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، شوێنی مانەوە و مۆڵگەی تیرۆریستانیان خاپوور کرد.

لای خۆشیەوە، سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سێ تیرۆریست لە چیای پەڵکانە کوژران، کە یەکێکیان فەرماندەی کەرتی سلێمان بەگ و سەربازێکی کەرتی ئەبو موسا ئەشعەری لە پارێزگای کەرکوک بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن قارەمانەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دووەمەوە بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکان/ خزمەتگوزاری ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە