ئاڵا تاڵەبانی: تەوتین لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە

پەرلەمانتارێكی پێشووی كورد لە بەغدا پێی وایە، “تەوتین لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە” و دەشڵێت: بەشێكی كێشەی مووچە سیاسیە.

ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشێكی كێشەی مووچە كێشەكە سیاسیە و بەشێكی پەیوەندی بە بارودۆخی دارایی عێراقەوە هەیە.

ڕاشیگەیاند، تەوتین لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە، چونكە خەڵكی ئێمە ئەوكات كەرامەتی پارێزراو دەبێت، كی كارتی دەبێت و مانگانە مووچەكەی لە بانك وەردەگرێت.

وتیشی، “ئەمڕۆ عێراق تووشی كێشەی گەورەی نەبوونی پارەی بەردەستی هەیە لەگەڵ فشاری گەورەی ئەمریكا لەسەر عێراق، كە فشار لەسەر بانكەكان دروست بووە لەگەڵ ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر چوونەدەرەوەی دۆلار”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەم دوو ڕۆژەدا گفتوگۆ هەبووە و دەگەنە ڕێككەوتن و بەپێی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەبێت كێشەەی مووچە چارەسەر بكەن، چونكە لەوە زیاتر دوابكەوێت كێشەی گەورەتر دروست دەبێت.

ئاڵا تاڵەبانی دەشڵێت: زەحمەتە سبەینێ‌ پارەی مووچە بێت، بەڵام هەر دەبێت ڕێكبكەون و هەردوولاش پابەندبن و ئەمەش یاسایە و دەبێت هەردوولا پێوەی پابەندبن.

ئاشكراشی كرد، من لەگەڵ تەوتینی مووچەم، چونكە كێشمەكێشمی نێوان یەكێتی و پارتی لە هەڵبژاردن، كە یەكیان لەگەڵ تەوتین و ئەوی تریان لەگەڵ هەژماری من ئەم بابەتەی لەباربرد، بەلام بەپێی یاسا و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و دەستووری عێراق دەبێت تەوتین ئەنجام بدرێت و ئەوەش لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە، چونكە خەڵكی ئێمە ئەو كاتە كەرامەتی پارێزراوە و وەك هەموو فەرمانبەرانی دیكە كی كارد-ی دەبێت و لە بانك هەژماری دەبێت و مووچەی خۆی وەردەگرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە