spot_imgspot_img

لە بەغداوە كاتی ناردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا

گفتوگۆكانی نێوان شاندەكانی هەرێم و عێراق لە هەولێر و بەغدا بەردەوامن و حكومەتی عێراق بڕیاریداوە مووچەی مانگی 5 ڕەوانە بكات، ئەوەش وەك نیازپاكی ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم.

ماڵپەڕی (بغداد الیوم) بڵاویكردۆتەوە، “حکومەتی عێراق لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، تەنانەت پێش ئەوەی ڕێککەوتنی لەبارەی نەوتەوە یەکلایی ببێتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، شاندەکەی حکومەتی فیدڕاڵی بەڵێنیان داوە مانگانە مووچەی هەرێم لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق خەرج بکرێت، بەبێ ئەوەی یەک ڕۆژ دوابخرێت.

ئاشكراشی كردووە، مەرجی عێراق بۆ دابەشكردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی خۆی ئەوەیە، كە ڕێککەوتن لەسەر نەوت بکرێت، هەروەها 50%ی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکرێت و مووچەش بەبانکی “تەوتین” بکرێت.

هاوكات، بەپێی هەواڵێكی (سۆمەریە نیوز) هەردوولا لە رێككەوتن نزیك بوونەتەوە و سبەینێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرج دەكرێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە