کۆمپانیای تێسلا دیمەنێکی ڤیدیۆیی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی بڵاوکردەوە کە خۆی لە کۆمپانیاکەوە بە 30 خولەک 15 میل دەبڕێت و دەچێتە ماڵی کڕیارەکەی.
ئۆتۆمبێلەکەی تێسلا کە لە جۆری “Y”یە بە خێرایی کەمتر لە 70 میل لە کاتژمیرێکدا ڕۆیشتووە و ڕێگەیەکی دوورتری گرتووەتە بەر بۆ گەیشتن بە ماڵی کڕیارەکەی.
ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و خاوەنی تێسلا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەی خودکار ڕۆیشتووە، بێ ئەوەی لە دوورەوە بە کۆنترۆڵ ئاڕاستە بکرێت.
ئەمەش دیمەنی بەڕێکەوتن و گەیشتینی ئۆتۆمبێلەکەی تێسلایە.
