spot_imgspot_img

ئیسرائیل خواستی کۆتاییهێنان بە شەڕ هەیە لە غەززە

ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت لەزاری جەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل خواستی کۆتاییهێنان بە شەڕ هەیە لە غەززە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت”ژمارەیەک لە وەزیرانی ئیسرائیل لەم دواییانەدا لە کۆبوونەوە داخراوەکاندا و هەندێکجاریش بە ئاشکرا، بۆ پشتیوانیکردن لە کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ٥٠ بارمتەیەی کە هێشتا دەستبەسەرن، رای ئەرێنییان هەبووە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، ترامپ تاکە کەس نییە کە دەیەوێت “بە خێرایی پێشکەوتن” لە پرسی غەززەدا بێتە ئارا.

بەپێی ڕۆژنامەکە، ئیسرائیلییەکان، دەڵێن ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە غەززە تەواو بووە.

هاوکات ئەوەشی روونکردۆتەوە، کە ئێسرائیل ڕووبەڕووی دوو بەربەستی گەورە بووەتەوە و دەبێت لایەک هەڵبژێرێت:
یەکەم: بێدەنگیی حەماس کە چەند مانگێکە داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ. دەکات لە بەرامبەر ڕێککەوتنێکی نوێی ئاڵوگۆڕی دیل، دووەمیش پێداگری بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران لەسەر درێژەدان بە شەڕ.

پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە خواستی ترەمپ بۆ پەلەکردن لە یەکلاییکردنەوە دۆخی سەر غەززە بەهۆی فراوانکردنی بازنەی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانەی بۆ ئاساییکردنەوە ئەنجامدراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە