ئەپیکرۆر خواستی بۆ هەناردەی نەوت دەربڕی

کۆمەڵەی نەوت و پیشەسازی کوردستان ناسراو بە ئەپیکور، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور خواستی خۆمان دووپات دەکەینەوە دەستبەجێ هەناردەى نەوت لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە دەستپێبکەینەوە”.
ئەپیکور لەمبارەیەوە مەرجى داناوە و دەڵێت “هەر کاتێک رێککەوتنێکی نووسراو بێتە ئاراوە دەستبەجێ دێینە پێشەوە”.
ئەپیکور، ئاماژەى بەوەشکردووە، چەند مانگێکە رێککەوتوون لەسەر هەماهەنگی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیاى سۆمۆوە.
کۆمەڵەکە، پێشنیازیش دەکات کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکان شایستەى داراییان بەشێوەى نەختینە لەگەڵ گەیشتنى نەوتەکە بە بەندەرى جەیهانى تورکیا وەربگرن، دەشڵێت ئەم رێکخستنە دڵنیایی دەدات کە هەموو لایەنەکان مافەکانیان بە شەفافى و خێراترین شێوە لە چوارچێوەی مەرجەکانی گرێبەستەکاندا وەربگرن.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە