“لە ژێر داروپەردوودا، نوێژی بەیانم کرد”ساتی ڕزگاربوون لە هێرشی ئیسرائیل دەگێڕێتەوە
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٠٢٥، عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران لە یەکەمین گێڕانەوەی خۆیدا سەبارەت بە ڕزگاربوونی لە هێرشەکەی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، لە هێرشێکی ئیسرائیل ڕزگاری بووە کە لە بەرەبەیانی ١٣ی خەرماناندا باڵەخانەکەی کردە ئامانج.
شمخانی دەڵێت”بۆ ماوەی سێ کاتژمێری بەردەوام لە ژێر داروپەردوودا مابووەوە.
شەمخانی لە گێڕانەوەکەیدا دەڵێت “کاتی تەقینەوەکە وامزانی بوومەلەرزە ڕوویاندا، بەڵام دەنگی ئۆتۆمبێلەکانی دەرەوە بۆچوونی گۆڕیم و وتم ئەمە بوومەلەرزە نییە. من لەژێر داروپەردوودا بووم، سنگم شکا، بەڵام ئازاری ناوەوەم زیاتر بوو، “لەوێ نوێژی فەجرم کرد”.
ئەوەشی ئاشکراکرد، دوژمن هەوڵی تیرۆرکردنی منی دا، چونکە زۆر ئازارم دابوو، ئەوانیش ئەوە زۆر باش دەزانن، مەبەست لە دانوستان لەگەڵ ئێمە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن نەبوو، بەڵکو کردنەوەی پێشێلکارییەکی ناوخۆیی بوو کە ئاژاوە لە شەقامی ئێراندا دروست بکات.
شەمخانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئەوان پێیان وابوو یەک ئۆپەراسیۆن یاخیبوونی ناوخۆ هەڵدەگیرسێنێت، بەڵام گەلەکەمان پیلانەکەی پووچەڵکردەوە و سەلماندی کە ئێران زۆر بەهێزە و ناتوانرێت بەهۆی هەڵمەتێکی هەواڵگری یان سەربازیی ئاواوە بلەرزێت.
شەمخانی کە پێشتر سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بووە، کەسایەتییەکی کاریگەرە لە بازنەکانی بڕیاردانی ئەمنی و سەربازی، و تەلارسازێکی دیاری پەیوەندییە ناوچەییەکانی ئێرانە، لەوانەش هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی تاران لە لوبنان، عێراق و سووریا.
شەمخانی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی لە تارانی پایتەخت بە سەختی بریندار بوو.
