شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ بە مەبەستی چارەسەر کردنی پرسی نەوت کۆببنەوە.
میدیای پارتی بڵاویکردەوە، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان لە بەغدایە و لەگەڵ وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە.
شێروان دووبەردانی بەو میدیایەی ڕاگەیاندووە”کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەغدا تەواوکەری کۆبوونەوەکانی شاندەکەن لە هەرێمی کوردستان”.
دەشڵێت “بە ئەگەرێکی زۆر ئەم هەفتەیە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و مووچەی مووچەخۆران چارەسەردەکرێت”.
هاوکات بڕیارە ئەمێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران کەلەگەڵ شاندەکەی هەرێم لە بەغدان، سبەینێ لەگەڵ نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە.
