ئاگادارییەکی مێجەر سۆن سەبارەت بە گۆڕینی ناوی (سولەیمانییە) بۆ (سلێمانی)، كە تیایدا دەڵێت: بە ئەمری والی گۆڕرا، ناوی ڕەسمیی لیوا و شار لەمەولا بە (سلێمانی) ناو دەبرێت و دەنووسرێت.
لە ڕۆژنامەی “پێشکەوتن”، ژمارە ١٢ـی ساڵی ١٩٢٠، مێجەر سۆن، حاکمی سیاسیی بەریتانیا لە ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتیان دەنووسێت: “ناوی سلێمانی تا ئێستا لە دەفتەری ڕەسمیی بەغداد و جێگاکانی تر (سولەیمانییە)ـیان دەنووسی. بە ئەمری والی گۆڕرا، ناوی ڕەسمیی لیوا و شار لەمەولا بە (سلێمانی) ناو دەبرێت و دەنووسرێت. حاکمی سیاسی: مێجەر سۆن.”
ڕۆژنامەی “پێشکەوتن” لە ساڵی ١٩٢٠ لە لایەن مێجەر سۆن-ەوە بە زمانی کوردی چاپ بووە و بە یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دادەنرێت لە باشووری کوردستاندا.
ئەم ئاگادارییە ئەوە دەردەخات، کە بە فەرمانی مێجەر سۆن ناوی (سولەیمانییە)ـی گۆڕاوە بۆ (سلێمانی).
