زیانی ئابووری شەڕی ئیسڕائيل ئاشكراكرا

ئیسڕائیل تێچووی زیانەکانی لە شەڕی 12 ڕۆژی لەگەڵ ئێراندا بە 3 ملیار دۆلار خەمڵاندووە و بەرپرسێكی ئەو وڵاتە دەڵێت: گەورەترین ئاڵنگاری ئابووری ڕووبەڕووبۆتەوە لە جەنگی لەگەڵ ئێراندا.

شای ئاهارۆنۆڤیچ، بەڕێوەبەری گشتیی دەسەڵاتی باجی ئیسرائیل بە پێگەی (بلومبێرگ)ی ڕاگەیاند، ئیسرائیل گەورەترین ئاڵنگاری ئابووری ڕووبەڕووبۆتەوە لە جەنگی لەگەڵ ئێراندا، کە پێشتر زیانێکی لەو شێوەیە لە مێژووی ئیسرائیلدا نەبووە.

وتیشی، “بانکی ئیسرائیل پێشبینی دەکات لەمساڵدا گەشەی ئابووری بەڕێژەی 3.5% بێت، هەرچەندە ڕەنگە ئەمە بەهۆی شەڕی ئەم دواییە کاریگەری لەسەر بێت”.

ئاشكراشی كرد، لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، ئابووری ئیسرائیل بە شێوەیەک وەستا، قوتابخانە و شوێنە بازرگانییەکان داخران جگە لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، حکومەت قەرەبووی ئەو کۆمپانیایانە دەکاتەوە، کە وەزارەتی دارایی بە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار خەمڵاندویەتی.

ئیسرائیل لە 13ـی حوزەیران هێرشێکی سەرەتایی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئاڕاستەی ئێران کرد و دواتر ئێران وەڵامی هێرشەکانی دایەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی سێ شەممە 25ی حوزەیران ئاگربەستی ڕاگەیاند.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە