پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایدەگەینێت کە لە پرسی مووچە و داهاتدا، حکومەتی هەریمی کوردستان و عێراق لەسەر پابەندبوونی بە یاسا ڕێککەوتن.
ئەمڕۆ هەینی، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “دوێنێ پێنجشەممە، شاندی بەغدا گەیشتنە هەرێمی کوردستان و کاتژمێر 5:00 ئێوارە دەستیان بە کۆبوونەوکان لەگەڵ هەرێم کرد، هەردوولا گەیشتوونەتە ئەنجامێکی زۆر باش و ڕێککەوتنێکی باشییان کردووە لەسەر بابەتی هەناردەی نەوت”.
وتیشی: “شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی دەست پێ دەکات و بەردەوام دەبێت، لەسەر ئەو پرۆژە یاساییەی کە گۆڕا لەم دواییانە بوو بە 16 دۆلارڕێککەوتن”.
شێروان دووبەردانی ڕاشیگەیاند، “هەر وەک ئەوەی دەنگمان لەسەری داوە، دەبێت حکومەتی هەرێم پابەند بێت بەو ڕێککەوتنەی کە کراوە و وەکو یاسا ئەوە جێبەجێ بکات، هەروەها دەبێت بەغداش بەهەمان یاسا پابەند بێت، هەروەها ئەو کۆمپانیانەی گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردووە، گرێبەستەکانیان یاسایین”.
بە وتەی پەرلەمانتارەکەی پارتی: “ئێستا حکومەتی بەغدا هیچ بیانوویەکی نەماوە، چونکە حکومەتی هەرێم بۆ هەموو ئەوانە ئامادەیە، هەروەها شاندی داراییش دێنە کوردستان و کە لەسەدا 50 لە ئیدارەی دارایی حکومەتی هەرێم هاتووە، هەرێم پابەندە”.
شێروان دووبەردانی وتیشی: “هاتنی ئەم شاندە بەردەوام دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردن نزیکە و بۆ ئێستا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زۆر گرنگە و لایەنە ساسییەکانی عێراق هەموویان خۆیان ئامادە کردووە”.
ئاماژەی بەوەش دا، لایەنە ساسییەکانی عێراق بۆ خەڵکی و ناوچەکانی خۆیان هیچییان نەکردووە، بانگەشەی سیاسییان هەیە بۆ خەڵکەکە و هەر ئەو دووسێ وشەیەیان هەیە بە خەڵک و ناوچەکانی دیکەی عێراق دەڵێن؛ کە حکومەتی هەرێم پابەند نییە.
