هەرێم داهات و خەرجی دەخاتە بەردەم بەغدا

حکومەتی هەرێم ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە و دەیخاتە بەردەم شاندی بەغدا کەکۆی داهات و خەرجی بە ئاشکرا ڕووندەکاتەوە.

میدیای پارتی بڵاویکردەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاپۆرتێك لەسەر دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە و تێیدا ورد و درشتی داهات و خەرجییەكانی هەرێمی كوردستان لە 2025-01-01، تاوەكو 2025-06-20، ڕوون دەكاتەوە.
پێشتر وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، راپۆرتێکی لەسەر داهاتی ناوخۆی دایە حکومەتی فیدڕاڵ و تێیدا بڕی 320 بۆ 340 ملیار دینار وەک داهاتی نوخۆی مانگێک دیاریکرابوو، لەو داهاتەش 67 ملیار دینار بەشێوەی چەكە و مەقاسەی نێوان فەرمانگەكانە، 49 ملیار دیناریش دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی عێراق.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو برە پارەیەی لە داهاتی ناوخۆ دەمینێتەوە 230 ملیار دینارە، کە بڕی 158 ملیار دینار بۆ خەرجی تەشغیلی (بەكاربردن) خەرج دەكات، ئەوانیش بۆ: پێشینەی فەرمانگەكان كە نزیكەی 120 ملیار دینارە و ئێستا بۆ 60 ملیار دینار كەمكراوەتەوە، خەرجییە تەشغیلییەكانی دیكەش مانگانە سەرووی 70 ملیار دیناری لێ خەرج دەكرێت.
سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاکەی ڕاگەیاندووە، ئێستا ڕۆژانە بڕی 280 هەزار بەرمیل نەوت لە 9 كێڵگە بەرهەمدەهێندرێت، كە لە كۆی 14 كێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوت، نۆ كێڵگە كاردەكات و كاركردن لە پێنج كێڵگە وەستێندراوە.

بەكارهێنان و داهاتەكەش بەمجۆرەیە:
ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل دەدرێت بە كۆمپانیاكانی نەوت.
لەو 180 هەزار بەرمیلەی دەمێنێتەوە، 65 هەزار بەرمیلی بۆ بەركاربردنی ناوخۆیە، 115 هەزار بەرمیل نەوتیش ڕۆژانە بە ئاشكرا دەیفرۆشین و داهاتەكەی نزیكەی 85 ملیۆن دۆلارە كە بەمشێوەیە خەرج دەكرێت.
– 40%ـی ئەو پارەیە دەدرێت بە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كە دەكاتە (34) ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا.
– 30% بۆ بەرهەمهێنانی خەرجی نەوتە بۆ پاڵاوگەكان كە دەكاتە (26) ملیۆن دۆلار.
– 20%ـی بۆ قەرزی پێشووی كۆمپانیاكانی نەوتە كە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ كراوە و پارەكەیان بە پێشەكی وەرگیراوە كە 17 ملیۆن دۆلارە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە