كەشناسی پێشبینی بۆ شەپۆلێكی گەرما بڵاودەكاتەوە

شەپۆلێكی گەرمای چەند ڕۆژە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچەكانی گەرمیان لە 50 پلە نزیك دەبێتەوە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاندووە، سبەینێ پێنج شەممە 26ی حوزەیران، شەپۆلی نوێی گەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چەقی شەپۆل و هەستپێکراوی شەپۆلی گەرماکە ڕۆژی هەینی و شەممەیە.

ڕوونیشی كردەوە، لە قەزای کەلار بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو دەچێتە 46 پلە و گەرمای بەهێز دەبێت، لە شاری سلێمانی 42 پلە و گەرمای نیمچە بەهێز دەبێت و لە قەزای پێنجوێن 37 بۆ 38 پلە گەرمای بێزارکەر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، مەودای 1ی مانگ بۆ 4ی مانگ ئاڕاستەی با دەگۆڕێ بۆ ڕۆژئاوا، لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 11ی نیوەڕۆ بۆ بانگی ئێوارە ناوبەناو بای ڕۆژئاوا چالاکی دەبێت و ئاسمان ناڕوون دەبێت و تەپوتۆزیی ناوخۆیی دروست دەبێت.

دەشڵێت: شەپۆلێکی تری خۆڵبارین ڕوودەکاتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە