ڕاوچییەك بەكارەبای مۆلیدە گیانی لەدەستدا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ڕاوچیەکی ماسی بەر کارەبای مۆلیدە كه‌وتوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگادارکراینەوە کەوا ڕاوچیەکی ماسی بەر کارەبای مۆلیدە كه‌وتوه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕووداوه‌كه‌ لە ناو کێلەکان لەسنوری قەزای چۆمان ڕوویداوه‌ و دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ تیمەکانیان چوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە