پەرلەمانتارێکی پارتی، بە دووری دەزانێت حکومەتی هەرێم بتوانێت بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکات و تەئکید دەکاتەوە کە چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ بەغداد و ڕێککەوتنی سیاسی.
شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم ناتوانێت بە داهاتی ناوخۆ و نانەوتی مووچە دابەش بکات.
دووبەردانی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ میدیای حزبەکەی باسی لەوەشکرد، هەرێمی کوردستان سەرو ملیۆن فەرمانبەر و مووچەخۆری هەیە، ئەمەش ناتوانرێت بە داهاتی ناوخۆ مووچەیان بدرێت، بەڵکو دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ عێراق.