پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 11 ساڵە مووچە لێیی دەبڕدرێت و لێیی دەخورێت با ساڵێكیش پابەندی بڕیاری دادگا و تەوتینی مووچەبین.
هەردی سەلاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی: 11 ساڵ زیاترە مووچەی خەڵکی کوردستان لێی دەخورێ و لێی دەبرێ و لێی دەدزرێ، با یەک ساڵیش ئەم ڕێگایە تاقی بکەینەوە و بە تەواوی پابەندبین بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەتەوتین کردنی مووچە و ڕادەستکردنی بڕی یاسایی لەداهاتی نەوتی و نانەوتی.
دەشڵێت: ئەگەر کێشەی مووچەی خەڵک چارەسەر نەبوو ئەوکات هەموو بڕیارێک دژی بەغدا کراوە بێت و یەک دەنگ و یەک دەست لەپەڕلەمان بڕیاری خەڵکی کوردستان ڕابگەیەنین.
هەر لە نووسینێكی دیكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، ژیانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە و پێویستە ئیتر ئەم جارە لەهەولێرەوە هەموومان پێکەوە لە یەک کاتدا و بەبەرنامە دەست بکەین بەفشاری جەماوەری و پەڕلەمانی و خۆپیشاندان و پەنابردن بۆ قونسوڵیەی ووڵاتە کاریگەرەکان.
