وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بەفەرمی ئاسمانی واتەکەی داخست و بەریتانیا و ئەمریکا داوادەکەن هاووڵاتییەکانیان لەو وڵاتە بچنە پەناگە ئارامەکانەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، لەپای مەترسییەکانی هێرشی ئێران بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئاسمانی وڵاتەکەیان داخست.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی هێرشەکەی لە ئەمریکا کردووە، گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکاش لە دەوحەی قەتەرە، و لایەنە فەرمییەکان لە نزیکەوە و بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێریی بارودۆخەکە دەکەن و هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتە نوێیەکان دەکەن بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
وەزارەت دووبارە جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایش و سەلامەتی هەموو تاکەکان لەسەر خاکی دەوڵەتی قەتەر لە پێشینەی کارەکانیەتی و، دەوڵەتەکەیان درێغی ناکات لە گرتنەبەری هەر رێوشوێنێکی پێویستی خۆپارێزی لەو چوارچێوەیەدا.
لەلایەکی ترەوە ناوچەی دژە فڕین لە قەتەر ڕاگەیەندرا، و سووپای سعودیە خرایە حاڵەتی ئامادەباشی و فرۆکەکانی ئەمریکا و سعودیە بەسەر ئاسمانی سعودیەدا دەفرن.
لەبەر ڕۆشنایی ئەم گۆڕانکارییانەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوا لە تیمی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەکات 45 خولەکی تر لە کۆشکی سپی ئامادەبن.
