spot_imgspot_img

ئیسرائیل زیندانەکانی ئێران دەکاتە ئامانج

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە زیندانی ئێڤین لە تاران کراوەتە ئامانج و سوپای پاسدارانیش پشتڕاستی کردەوە کە بارەگایەکی سوپای پاسدارانی لە تاران و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی ئاسایشی ناوخۆی بەرپرسی “پاراستنی سەقامگیریی ڕژێم” بۆردومان کراوە.

کاتز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، لە ئێستادا سوپا هێرشێکی بێ وێنە لە دژی ئامانجەکانی سەر بە رژێم و ئامێری سەرکوتکەری دەوڵەت لە دڵی تاران ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نێو ئەو ئامانجانەدا “زیندانی ئەڤین و بارەگای ئاسایشی ناوخۆی سوپای پاسداران، بارەگای بەسیج (هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێران) و ئامانجەکانی دیکەی ڕژێم” لێی دراوە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی جیادا ڕوونی کردەوە کە “ژمارەیەک بارەگای سەربازیی سەر بە ڕێژێمی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، لەوانە بارەگای گشتی سوپای پاسداران، کە ئەرکی پاراستنی تاران لە هەڕەشە ئەمنییەکان لەوانە هەڕەشەکانی ناوخۆی پێسپێردراوە”.

لە 13ی حوزەیرانەوە ئیسرائیل هێرشی بەرفراوان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و بنکە سەربازییەکانی ئێران ئەنجام دەدات، بەڵام لیستی ئامانجەکان فراوانتر بووە و تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران و هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی ئێرانیشی گرتەوە، ئەمەش وایکردووە قسە و باسەکان باس لەوە بکەن کە ئیسرائیل هەوڵی ڕووخاندنی ئەو ڕژێمە دەدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ئاماژەی بە گرنگیدان بە گۆڕانکاریی ڕژێمی ئێران لە ئێران کرد، سەرەڕای ئەوەی دووپاتی کردەوە کە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران بە ئامانجی گۆڕینی ڕژێم نایەت.

زیندانی ئەڤین بەوە ناسراوە کە تاران بۆ دەستبەسەرکردنی زیندانیانی سیاسی و نەیارانی ڕێژیمی ئێران و هەروەها داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان بەکاری دەهێنێت.

ئەم زیندانە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای تاران، کۆمەڵگەیەکی بەرفراوان و بە قورسی چاودێریکراوە و لەنێو چالاکوانانی مافی مرۆڤدا بە تۆقێنەر ناسراوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە