5 ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن لە لەدەستدانی ددان لە کەسانی بەساڵاچوودا

ڕێژەیەکی زۆر لە گەورەساڵانی بەتەمەن لەگەڵ تەمەندا هەموو ددانەکانیان لەدەست دەدەن، هەندێک پێیان وایە کە لەدەستدانی ددان لەگەڵ تەمەندا ڕووداوێکە دەبیت ببێت، بەڵام پزیشکانی ددان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەم دەتوانرێت ڕێگری لەم ڕووداوە بکرێت.

لە ڕاپۆرتێکی فۆکس نیوزدا هاتووە کە ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە هەر پێنج کەسێک کە تەمەنیان لە سەرووی ٧٠ ساڵەوەیە، یەکێکیان هەموو ددانەکانی لەدەستداوە.

بۆ دوورکەوتنەوە لەم کارە، پسپۆڕانی تەندروستی دەم و ددان پێنج ئامۆژگاری پێویست پێشکەش دەکەن بۆ یارمەتیدانی پاراستنی ددان لە کەسانی بەساڵاچوودا.

کێشەی پووک

لە ڕاپۆرتێکی فۆکس نیوزدا هاتووە کە کۆمەڵەی خانەنشینانی ئەمریکی (AARP) ئاشکرایکردووە کە یەک لەسەر سێی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵەوەیە بەدەست نەخۆشییەکانی پووکەوە دەناڵێنن.

پسپۆڕانی پزیشکی بەشداربوو لە ڕاپۆرتەکەدا، لەنێویاندا دکتۆر ئوچێنا ئاکوسا، هۆشدارییان دا لەوەی کە خوێنبەربوونی پووک دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی سەرەکی.

ئاکوسا دەڵێت “تەنانەت ئەگەر هیچ ددانێک لەدەست نەدەیت، نەخۆشی پووک توانای جوینی خۆراکی ڕەق کەمدەکاتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر خۆراکەکانت دەبێت و ئەگەری هەیە دواتر مەترسی بەدخۆراکیت بۆ دروست بکات”.

بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی پووک، پسپۆڕان پێشنیاری خۆپاراستن دەکەن. ئەگەر هەستت بە خوێنبەربوون کرد لەکاتی ددان شتن، هەستیاری، یان پاشەکشەی پووک، ڕاوێژ بە پزیشک بکە.

پشکنینی بەردەوام دەتوانێت کێشەکانی پووک دەستنیشان بکات پێش ئەوەی ببێتە هۆی لەدەستدانی ددان یان ئاڵۆزی تەندروستی.

گرفتی دەم وشک بوون

بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی خانەنشینانی ئەمریکی، لەسەدا شەست لە گەورەساڵانی بەتەمەن تووشی وشکبوونەوەی دەم دەبن.

زۆرێک لە دەرمانەکان بەرهەمهێنانی لیکی کەم دەکەنەوە، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە خراپبوونی ددان و نەخۆشی پووک زیاد دەکات.

بۆ دوورکەوتنەوە لە وشکبوونەوەی دەم، ڕاپۆرتەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە بە بەردەوامی ئاو بخۆیتەوە، دوای خواردن دەمت بشۆیت، ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت، هەروەها بەکارهێنانی گیراوەی تایبەت بە دەم”غەرگەرە”.

تیشکی ئێکس

ڕاپۆرتەکە پێشنیاری سەردانیکردنی بەردەوامی پزیشکی ددان دەکات، چ ساڵانە، مانگانە، یان هەر شەش مانگ جارێک، بەپێی بارودۆخی تاکەکەسەکە.

وێنەگرتنی سێ ڕەهەندی دەتوانێت هۆکارەکانی ئازارەکە ئاشکرا بکات و چەناگە هەڵسەنگێنێت و پشکنینی ددانەکان بکات.

بیمەی پزیشکی

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، زۆربەی بیمەی ددان هەموو خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و ئەم کەموکوڕییە وای لێدەکات زۆر کەس سەردانی پزیشکی ددان بەجێبهێڵن، ئەمەش کێشەکان گەورەتر دەکات.

ڕاپۆرتەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە بەدوای بیمەی گونجاو یان کلینیکەکاندا بگەڕێن کە ڕێژەیان کەمتر بێت.

جگەرەکێشان و شیرینی

جگەرەکێشان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لەدەستدانی ددانەکان. بەپێی داتاکانی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، ئەو کەسانەی جگەرەکێشان ئەگەری لەدەستدانی ددانەکانیان سێ هێندەی ئەو کەسانە زیاترە کە جگەرە ناکێشێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە