مریەم عوسمان وەڵامی د.موسەنای دایەوە

بەرێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم بۆ موسەننا ئەمین”لە دیدی ئێمەوە وەرگێڕێکی مووچەبڕانیت و خەڵکی کوردستانت بێ مووچەکردووە”.

مریەم عوسمان، بەرێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم، لەوەڵامی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی د. موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق ، بەمیدیای سەر بە پارتی دەڵێت”لەدیدی ئێمەوە گرنگ نییە وەرگێڕێکی موچەبڕان کە خەڵکی کوردستانییان بێ مووچەکردووە چۆن قسەمان لەسەر دەکات”.

مریەم عوسمان لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاشکرای دەکات “ئەمڕۆ پەرلەمانتاری یەکگرتوو موسەننا ئەمین بۆ ئیشی خێزانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئێمەی کردووەو کاتێک هاتۆتە ژورەوە یەکەم قسەی ئەوە بووە بۆ ئێمە لەبەر دەرگا پێشوازیمان لێی نەکردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، وەک بەرچاو ڕونی بۆ كاک موسەننا، من کەسێکی ئیشکەرو خزمەتگوزارم و ئەو کاتەی بۆ پێشوازی و ڕەسمگرتن و خۆ نواندنی بەڕێزت دەیکوژم،دە پانزە فایلی خەڵکی هەژارو خانەنشینی پێ تەواو دەکەم.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە “تۆ پەرلەمانتاری عێراقیت و تەنانەت بۆ بەدواداچون بۆت نییە بێیتە لای ئێمە، ئێمە لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان مەسئولین و دەرگامان کراوەیە ئەویش بە ڕێ و شوێنی پەرلەمانی کە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دیاریکردووە،وەکو دیکەش جەنابت و هەر کەسێکی دیکە لای ئێمە وەک یەکن واستەو مەحسوبییەت لەلامان ناخوات”.

لە درێژی ڕوونکردەوەکەدا ئەوەش هاتووە”کاری خێزانی و شەخسی خۆتان بەکوردایەتی بە خەڵک مەفرۆشن و لەدیدی ئێمەوە وەرگێڕی(موتەرجمی) ئەوانەن کە خەڵکی کوردستانییان بێ مووچەکردووە، ژنێکی بەتەمەنی خانەنشین و مامە حاجییەک لە خزمەت و بەدەمەوە چونی ئێمە ڕازی بن، کە بەسەرچاو خزمەتییان دەکەین،بۆمان گرنگ نییە وەرگێڕێکی مووچەبڕان چۆن قسەمان لەسەر دەکات”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە