بۆ کۆتا بڕیار لەسەر داخستنی گەرووی هورمز چاوەڕوانی خامنەئی دەکرێت.
ئەمڕۆ 22ـی حوزەیرانی 2025، دوای هێرشە ئاسمانییەکی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ، سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران کۆبۆوە، و ڕایانگەیاند، ئێمە گەیشتوینەتە ئەو ئەنجامەی کە گەرووی هورمز دابخرێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیدایە
هاوکات پێشترعەلی رەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا گەرووی هورمز دادەخرێت.
تەنگسیری ئاماژەی بەوەشدابوو، بڕیارەکە دراوە، بەڵام ناکرێت سەد لە سەد فەرمانەکە ڕاستەوخۆ جێبەجێ بکرێت، تەنها وەریبگرن و چاوەڕوانی فەرمانی تر بن.
بەپێی یاسای بڕیاردانی ئێران، کۆتا بڕیاری داخستنی گەروی هورمز دەبێت لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بیدات، کە خامەنەئی سەرکردایەتی دەکات.
