قەتەر: بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ھۆشداری ئەوەی دا کە بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت.

وەزارەتەکە ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی  فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەھان لە ئێران، بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: “بەنیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێری پێشھاتەکانی ئەم داوییەی تایبەت بە ھێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، دەکەین”.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم ھێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوەستێندرێن و بە پەلە دەست بە ئەنجامدانی گفتوگۆ بکریتەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەکان.

ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ھۆشداری ئەوەی دا کە بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەی کارەساتباریان دەبێت.

داواشی لەسەرجەم لایەنەکان کردووە کە دان بەخۆیاندا بگرن و ناوچەکە لە زیادبوونی گرژییەکان دوور بخەنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە