فرێدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکات کە بەپەلە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجام بدات، ئەوەش بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی و ھێورکردنەوەی دۆخەکە.
نووسینگەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، فرێدریش مێرز داوا لە ئێران دەکات کە بەپەلە دەست بە ئەنجامدانی گفتوگۆ بکات لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرایل، ئەوەش لە پێناو گەیشتن بە چارەسەر دیپلۆماسی بۆ ناکۆکییەکانی نێوانیان.
ئەوەشی خستەڕوو کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی فیدراڵیی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی فرێدریش مێرز کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامداوە کە لە میانیدا بەدواداچوونی بۆ ھێرشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، کردووە.
باسی لەوەش کردووە کە لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.
ئەمەش دوای هێرشە مووشەکییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هات کە ئەمریکا بۆ سەر هەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان ئەنجامی دا.
