ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە سێدارەدا

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە “تاوانبار”ـێکیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا.

ماڵپەری میزان کە سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە، باسی لەوەکرد، “مەجید مسیبی، بەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لەسێدارەدرا، ئەمەش دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێوشوێنە یاساییەکان و ڕەزامەندیی دادگای باڵا لەسەر فەرمانی لەسێدارەدانی”.

لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران لە 13ـی ئەم مانگەوە، ئێران چەندین کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستبەسەر کردووە.

لەسێدارەدانی ئەو کەسە، لەکاتێکدایە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ و لە دەیەمین رۆژی جەنگەکەدا، بۆ یەکەمجار لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سوپای ئاسمانیی ئەو وڵاتەش بەشداریی جەنگەکەی کرد و سێ بنکەی ئەتۆمیی لە ئێران کردە ئامانج.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە