حکومەتی عێراق بە بێ ناوهێنانی ئەمریکا، بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئیدانە دەکات و داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بەوپەڕی نیگەرانییەوە، بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانە دەکات.
وتیشی: پەرەسەندە سەربازییەکان مەترسی بۆ ئاشتی و سەلامەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات و سەقامگیری ناوچەکەش ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەکاتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە عێراق داوای ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و بەئامانجنەگرتنی دامەزراوە گرنگەکان دەکاتەوە، بە تایبەتیش ئەوانەی کە لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدان و بۆ ئامانجی ئاشتییانە بەکاردەهێنرێن.
باسم عەوادی ڕاشیگەیاند، عێراق جەخت دەکاتەوە کە ڕێگەچارەی سەربازی نابێتە جێگرەوەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەت و بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە کاریگەرییان لەسەر سەقامگیری ناوچەکە و جیهان دەبێت.
جەتیشیکردەوە لەوەی عێراق داوای دەستبەجێ هێورکردنەوە و کردنەوەیکەناڵی دیپلۆماسی خێرا بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەکات.
