spot_imgspot_img

ئەردۆغان: ڕێگە بە سایکس – پێکۆیەکی دیکە نادەن

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی ڕوودەدات نیشانی دەدات ناتانیاهۆ و تۆڕە تاوانکارییەکەی، نایانەوێت هیچ پرسێک لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت و دەشڵێت: توركیا ڕێگە بە سایکس – پێکۆیەکی دیکە نادات.

ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025 لە 51ـەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە ئیستەنبووڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، “وەکو تورکیا ڕێگە بە سایکس – پیکۆیەکی دیکە نادەین، کە سنوورەکانی بە خوێن بکێشرێن.”

وتی، “حکومەتەکەی ناتانیاهۆ بەو هێرشانەی 13ی حوزەیران کردی، دانوستاندنەکانی کردە ئامانج. ئەوەی ڕوودەدات نیشانی دەدات ناتانیاهۆ و تۆڕە تاوانکارییەکەی، نایانەوێت هیچ پرسێک لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت.”

ئەردۆغان ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی، “دەیەوێت جەنگەکە بە تەواوی ناوچەکەدا بڵاوبکاتەوە و نیازی وایە لە رێگەی نەخشەی جیاوازەوە ناوچەکە بەش بەش بکات”.

وتیشی، “باش دەزانن ناتانیاهۆ دەیەوێت چی بکات، ئەوانەی دەیانەوێت بە بردنی ناوچەکە بۆ نێو ئاگر، پێکدادان، پشێوی، ئاسایشی خۆیان دەستەبەر بکەن، بەدوای خەیاڵێکی خاودا دەڕۆن. ئیسرائیل ناتوانێت بە هەڕەشەکردن لە ئاسایشی دراوسێکانی ئاسایش دەستەبەر بکات.”

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە