spot_imgspot_img

عێراق داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات

هەردوو وەزیری دەرەوەی عیراق و ئێران لە توركیا كۆبوونەوەو عێراق دەڵێت” پێویستە دەستبەجێ دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران رابگیرێت و كێشەكانیش لەسەر مێزی دانوستان چارەسەر بكرێن”.

ئەمڕۆ شەممە، 21-6-2025، لە پەراوێزی بەشداریكردنیان لە كارەكانی خولی 51ـی كۆبوونەوەی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی، كە لە شاری ئیستانبوڵ لە توركیا بەڕێوەدەچێت، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان كرا، بەتایبەتیش لە سۆنگەی بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەکۆبوونەوەکەدا جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی لە شوێنەوارەكانی گرژییە سەربازییەكان، هاوكات گرنگیی چڕكردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییە بەكۆمەڵەكانی لە رێگەی كەناڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكانەوە دووپاتكردەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەکۆبوونەوەکەدا داوای گەڕانەوەی بەپەلەشی بۆ سەر مێزی دانوستان و دیالۆگی سیاسی كرد، بەوپێیەی تاكە بژاردەیە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان و دووركەوتنەوە لە كارەسات لە ناوچەكەدا.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی عیراق و ئێران، باسیان لەچۆنییەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگیی بەردەوامبوون لەسەر راوێژ و هاوئاهەنگی سەبارەت بە پرسە بایەخدارە هاوبەشەكان كرد، لە چوارچێوەی لێكتێگەیشتنی هاوبەش و رێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانی.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە