spot_imgspot_img

عێراق هەناردەی نەوتی دەستپێکردەوە

دوای ئەوەی بەهۆی شەڕی ئێران ئیسرائیل هەناردەی نەوتی عێراق زیاتر لە هەفتەیەک ڕاگیرابوو، بە فشاری ئەمریکا دەست بە هەناردەکردن کرایەوە.

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، بەهۆی مەترسی ئاڵۆزییەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، لە رۆژی 5ـی حوزەیران دوایین کەشتییە بارهەڵگرەکان لە باشووری عێراقەوە نەوتیان بارکرد و ماوەی 10 رۆژ پرۆسەکە لە بەندەری خۆرزوبێر راگیرابوو، بەڵام دواتر لە ژێرفشاری ئەمریکادا دەست بەهەناردە کرایەوە.

بەپێی سەرچاوەکەی میدیاکە، ئامارى کۆمپانیاى سۆمۆ دەریخستووە لە هەفتەى رابردوودا تەنیا سێ رۆژ و لە 16 و 17 و 18ـى حوزەیراندا نەوت هەناردەکراوە.

رۆژى 16ـى حوزەیران پێنج ملیۆن بەرمیل  و 17ـى حوزەیران دوو ملیۆن و 950 هەزار بەرمیل و 18ـى مانگیش چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە کە کۆى گشتى 11 ملیۆن و 950 هەزار بەرمیل نەوت دەکات.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە