كۆبوونەوەی جنێف لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران بە بەشداری وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەستیپێكرد، وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەی كۆبوونەوەكەیە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆبوونەوەكە وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، ئەوەی ئیسرائیل ئێستا دەیكات، پێشێلكاری هەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتییەكانە و ئێران تەنها بەرگری لەخۆی دەكات.
وتیشی: ئیسرائیل شوێنە مەدەنییەكان بەئامانج دەگرێت و دەیەوێت هەمان ئەو كۆمەڵكوژییەی لە كەرتی غەززە ئەنجامی دەدات، بەرامبەر ئێرانیش دووبارەی بكاتەوە.
داواشی لە وڵاتان كرد، بەرامبەر پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل بێنە دەنگ و دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بوەستێنن.
ئامانج لە كۆبوونەوەكەی جنێڤ، لەپاڵ تاوتوێكردنی هەوڵەكان بۆ ڕاگرتنی جەنگ، پرسی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بە بەشداری نوێنەری ئەمریكا باس دەكرێت.
ماوەی هەشتە ڕۆژ جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكردووە و بەردەوام یەكتر مووشەكباران دەكەن، بەهۆیەوە سەدان كەس كوژراون و هەزارانیش بریندارن، جگە لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە سەربازی و ئەمنی و حكومییەكانی یەكتر.
