ئیسڕائیل هۆشداری بە توركیا دەكات

وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل هۆشداری بە توركیا و بەتایبەت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەدات و دەڵێت: كەسێك داگیركاری لە باكووری سووریا “ڕۆژئاوای كوردستان” ئەنجامداوە، كەچی بانگەشەی گفتوگۆكردن بە ناوی ڕەوشت و یاسای نێودەوڵەتی دەكات.

گیدۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “سوڵتانەكە بەردەوامە لە وتاردان دژی ئیسرائیل، سەرۆك و سەرۆك وەزیرانەكەی، لە كاتێكدا خۆی ژمارەی پێوانەیی شكاندووە لە سەركوتكردنی ئازادی و مافی هاووڵاتییەكانی.”

دەشڵێت، “كەسێك داگیركاری لە باكووری سووریا ئەنجامداوە و بانگەشەی گفتوگۆكردن بە ناوی ڕەوشت و یاسای نێودەوڵەتی دەكات.”

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەن، بە هەموو دڵسۆزییەکەوە هەوڵی ئاشتی دەدەن، بەڵام لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەریان، ئەو وەڵامە دەدەنە هێرشبەرەکە کە شایەنیەتی.

وتیشی، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە، لوبنان، سووریا، یەمەن، وەک ئەوەی بەس نەبێت، هێرشی کردە سەر ئێرانیش، بەمەش کۆمەڵکوژییەکەی فراوانتر کرد.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە