spot_imgspot_img

دێوەزمەکەی ئێران ئیسرائیلی بەچۆک داوە

لە نێوان پەرەسەندنەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا، دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردو وەک یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگە سەربازییەکانی بەردەم تەلئەبیب دیارە، بە لەبەرچاوگرتنی قەڵا ناوازەکانی و قووڵایی ناوازەی ژێر زەوی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی کردووەتەوە، فۆردۆ “یەکێکە لەو شوێنانەی ئێران کە ناتوانێت دەستی پی بگات و بۆتە دێوەزمەی”، وێنە مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن کە بە تۆڕێکی پێنج تونێلی سەرەکی بەهێزکراوە، کە لە قووڵایی شاخەکاندا هەڵکەندراوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی دامەزراوەیەکی ئەتۆمی کە دەکەوێتە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ مەتر لە ژێر ڕووی زەویدا.

بەپێی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، قەڵا گەورەکانی فۆردۆ بەو مانایەیە کە تاکە بۆمبی تیۆری توانای لێدانی هەیە، فڕۆکەی ئەمریکی GBU-57 bunker-buster ە، کە بۆمبەکەی نزیکەی ٦٠ مەتر دەتوانێت بچێتە ژوورەوە، ئەمەش نزیکترین ئاستە بۆئەوەی وێستگەکەی پی خاپور بکرێت.

سی ئێن ئێن ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بۆمبەی پێشتر باسمان کرد تەنها لەلایەن فڕۆکە بۆمب هاوێژە بەهێزەکانی B-2 ئەمریکییەوە هەڵدەگیرێت، کە ئیسرائیل خاوەنی نییە، ئەمەش توانای تەلئەبیب سنووردار دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی کاریگەر لەدژی فۆردۆ بە شێوەیەکی سەربەخۆ.

دامەزراوەی فۆردۆی ژێر شاخەکە خەریکە دەبێتە ئامانجێکی ستراتیژی.

ئیسرائیل دوای بیهیوابوون لە دەستڕاگەیشتن بە فۆردۆ بەدوای سیناریۆی بەدیلدا دەگەڕێت، دیارترینیان بە ئامانجگرتنی دەروازەی تونێلەکان، یان سیستەمی هەواگۆڕکێ و کارەباییە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی دامەزراوەکە لە خزمەتگوزاری وەلابنیت.

لە هەمان کاتدا تەلئەبیب فشار دەخاتە سەر واشنتۆن بۆ ئەوەی بژاردەیەکی سەربازی ڕاستەوخۆ بگرێتەبەر، لەوانە بەکارهێنانی بۆمبی بنکەر-بستەر، لەگەڵ لێدانی دووبارە و چڕ لەسەر یەک خاڵ بە هیوای شکاندنی قەڵا بەردینەکان.

فۆردۆ بە تەلارسازی ئاڵۆز و پێگەی جوگرافیای قەڵادار، وەک یەکێک لە دیارترین دامەزراوەی ئەتۆمی تاران دادەنرێت، کە ئاستەمە دەستی پی بگات لە بەرامبەر هەر هێرشێکی دەرەکیی بکرێتە سەری.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە