حکومەتی هەرێم هۆشداری دایە ڕاگەیاندنەکانی هەرێم و دەڵێت”هەواڵی بێ بنەما و ترس و تۆقاندن بڵاوبکەنەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبن”.
ئەمڕۆ 18ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم، بەنووسراوێکی فەرمی سەرجەم ڕاگەیاندنەکانی ئاگادار کردەوە، لەبارەی شەڕی ئێران ئیسرائیل نیوەندگیری نەکەن و هەواڵی ترس و تۆقان بڵاونەکەنەوە.
بەپێی نووسراوەکە کە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان واژۆی لەسەرکردووە، حکومەتی هەرێم داوادەکات سەرجەم میدیا و کەناڵەکانی تەلەفیزیۆن و سۆشیال میدیا، ڕەچاوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و باری دەروونی خەڵک بکرێت ئەو هەوالانەی لیکەوتەی خراپی دەبێت بڵاونەکرێنەوە.
لە نووسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەروو، هەموو جۆرە هەواڵێک لەسەر ئاسایش و ئەمنی کوردستان تەنها لەڕێگەی زانیاری فەرمی حکومەتەوە بڵاوبکرێتەوە.
دەقی نووسراوەکە:

