بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی عەربەت ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی گۆڕانکاری لە دەموچاویان و جیابوونەوە لە هاوسەرەکانیان نەیاندەتوانی فۆڕمی خۆراک پڕ بکەنەوە ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر کرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی عەرب، تیایدا هاتووە: ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانەی سنوری ناوچەکەمان دەکەینەوە کە جیابوونەتەوە لە هاوسەرەکانیان و ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک لەگەڵ هاوسەرەکەیان پڕ بکەنەوە یان کامێرای بەرنامەکە دەموچاویان ناخوێنێتەوە بە هۆی دروست بوونی گۆڕانکاری لە دەموچاویاندا، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت (بەشی خۆراک) بکەن بەمەبەستی پڕ کردنەوەی فۆڕمی تایبەت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکەیان.
ماوەی چەند هەفتەیەکە هاووڵاتییان سەرقاڵی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنین، لە باوترین کێشەکانیش نەخوێندنەوەی کامێرای بەرنامەکەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەشێک لەو کەسانە بەهۆی نەشتەرگەری جوانکارییەوە کێشەیان بۆ دروستبووە.
