ئەفەسەرێكی پێشووی مۆساد: ناتوانین بە تەنها ئێران لەناوبەرین

تۆماری دەنگی دیداری ئەفسەرێكی پێشووی مۆساد لەگەڵ میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوبوویەوە و دەڵێت: ئێران غەززە و حزبوڵڵا نییە، دەوڵەتێکی ٥٠ ساڵە و خاکی فراوان و ژێرخانی بەهێزی هەیە و دەشڵێت: ناتوانین بە تەنا ئێران لەناوبەرین.

مۆردخای کەیدار، ئەفسەری خانەنشینکراوی مۆساد لەو تۆمارە دەنگییەدا دەڵێت: لێم دەپرسن بۆ پێداگری لەسەر هێنانە سەر شەقامی خەڵک لە ئێران دەکەم؟ بۆچی ئێمە سەرنجمان لەسەر خەڵکە نەک شەڕی ڕاستەوخۆ؟ وەڵامەکە سادەیە: ئێمە بە تەنیا ناتوانین بەسەر ئێراندا سەربکەوین. ئەمە شتێکی مەحاڵە.

دەشڵێت: چاوەڕێی یارمەتی ئەمریکا بین؟ ئەمریکا تەنانەت نەیتوانی شەڕی یەمەن بۆ زیاتر لە مانگێک درێژە پێبدات، بۆیە ئەگەر شتەکان بەم شێوەیە بەردەوام بن، ئێران هێواش هێواش هەموو ژێرخانی ئێمە لەناو دەبات، ئێمەش لە لێواری شکستدا دەبین.

ڕاشیگەیاندووە، تاکە ڕێگای ڕزگارکردنی خۆمان، هاندانی خەڵکی ئێرانە لە دژی حکومەتەکەیان. دەبێت ناچاریان بکەین هەستن و ڕژێم لەناوبەرن.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت بە شێوەیەکی واقیعی سەیری شتەکان بکەین؛ ئێران غەززە و حزبوڵڵا نییە، دەوڵەتێکی ٥٠ ساڵە و خاکی فراوان و ژێرخانی بەهێزی هەیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە