نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد و پشتگيريي لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: “نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان، تاوتوێ کرد”.
باسی لەوەشکردووە: نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، شه‌يخه بەشیر، سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات و سه‌ركردايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و جه‌ختى له خواستى ئيمارات بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه.
ئەوەش هاتووە: ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
