كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، ئامانجی كۆبوونەوەكەش بۆ تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پەرلەمانی عێراق، كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت و كۆبوونەوەكەش دوایی نیوەڕۆ دەستپێدەکات.
بەپێی كارنامەی ئەو كۆبوونەوە نائاساییەی بڵاوكراوەتەوە، كارنامەی كۆبوونەوەكە بریتییە لە یەك بڕگە، ئەویش تاوتوێكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەزاندنی سەروەریی عێراقە لەلایەن ئیسرائیل بۆ هێرشكردنەسەر ئێران.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی ئەم مانگە ئیسرائیل یەکەم هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و دواتریش ئێران وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و ئەمڕۆ هێرشەکان بۆ سەر یەکتری پێنج ڕۆژە بەردەوامە و بۆردومانەكانی هەردوولا بۆ سەر یەكتری چڕتربوونەتەوە و مەترسی فراوانبونیشی لێدەكرێت.
