سوپای تورکیا نزیکەی 50 جار هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد

هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستیانپێکردەوە و تەنها ئەمڕۆ نزیکەی 50 جار سنووری قەزای ئامێدییان تۆپباران کرد.

کامەران عوسمان، لە ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، 48 جار سنووری قەزای ئامێدی تۆپباران کرد.

ڕوونیشیکردەوە کە تۆپبارانەکان گوندەکانی مژێ، کەفنە مژێ و سپیندارێ لە بەری گارە و چیای مەتینا لە پشتی گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤایان لە دەڤەری نهێلێی سەر بە ئامێدی گرتووەتەوە.

کامەران عوسمان ڕاشیگەیاند، لە ماوەی 12 ڕۆژی ڕابردوودا، هێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە کەمی کردبوو، بەڵام بە تۆپبارانکردنی گوندەکانی سنوری قەزای ئامێدی، ئەمڕۆ جارێکی تر سوپای تورکیا دەستیکردەوە بە لەشکرکێشی و هێرشی چڕ بۆسەر هەرێمی کوردستان.

ئەم هێرشانەی تورکیا لە کاتێکدایە کە زیاتر لە مانگێکە پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچیوەی پرۆسەی ئاشتیدا خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و هیچ چالاکییەکی سەربازیش لە دژی سوپای تورکیا ئەنجام نادات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە